Share |

بڵند ئیبراهیم ئاهەنگێكی گۆرانیی لە بەیرووت ساز كرد

 

گۆرانیبێژ بڵند ئیبراهیم بەبۆنەی یەكی ئایار رۆژی كرێكارانی جیهان بەئامادەبوونی سەدان كورد لە لوبنان و سووریا لە بەیرووتی پایەتەختی لبنان ئاهەنگێكی سازدا.

 ئەم ئاهەنگە لە هۆڵی ئۆپرا لە هۆتێلی گۆڵدن پلازا لە بەیرووت بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵك كە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاتنی گۆرانیبێ1 بڵند ئیبراهیم بوون بەڕێوەچوو.

 بڵند بۆ ماوەی 3 سەعات لەسەر شانۆكە كۆمەڵێك گۆرانی فۆلكلۆریی و نەتەوەیی و سۆزداری پیشكێش كرد كە ژمارەیەكی ئەو ماڵباتە كوردانە بەجلی كوردییەوە هاتبوون.

 عارف عەلووش رێكخەری ئاهەنگەكە و هونەرمەندی كوردی بە ئاژانسی دەنگوباسی كوردستان (ئاكانیوز) گوتی، "ژمارەیەكی زۆر ئامادەی ئاهەنگەكە بوون بەو پێیەی یەكەم ئاهەنگە لە لبنان" ئەنجام بدرێ و هیوادارم ئاهەنگەكانی تر زیاتر پێشوازی لێ بكرێ.

 هەروەها ئاماژەی دا، هەڵبژاردنی بڵند ئیبراهیم بۆ ئەم ئاهەنگە هەڵبژاردنێكی دروست بوو بەو دەنگە خۆشە و هونەرییەی و باسی لە سەركەوتنی ئاهەنگاكانی تری بڵند كرد كە لە ناوچە جیاجیاكانی لە دەرەوەی لبنان سازكردووە.

 لە لایەكی ترەوە، جوان قەدری بەرێوەبەری كارەكانی هونەرمەند بڵند ئیبراهیم بۆ (ئاكانیوز) گوتی، خەڵكانی ئامادە بوو سەرنجیان راكێشا كە لەگەڵ بڵند گۆڕانیان دەگوتەوە ئەمەش ئەوە دەگەینێ كە ناوبانگی بڵند لە چوارچێوەیەی هەرێمی كوردستان زیاتر بووە و هەر كوردێك لە هەر شوێنێك بێ دەگرێتەوە.

 بڵند كە یەكەمجاری بوو بۆ لبنان گەشت بكات پێشتر بە (ئاكانیوز)ی راگەیاندبوو، "ئەم گەشتە لەسەر داخوازی و هیوای خەڵكی كوردانی لبنانە".

 هەروەها ئاماژەی دا، " لە ماوەی كانی دواییدا هەندێ پێوەندی و ئیمەیلم بەدەست گەیشت كە داوایان لێ دەكردم ئاهەنگێك لە بەیروت بكەم و لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانم رێكەوتم بۆ سازدانی ئەم ئاهەنگە".

بڵند لەبارەیهەڵگری ئەم پەیامەی كە لە كوردستانەوە بۆ لبنان پێیەتی گوتی، "من هەڵگری پەیامی برایەتی و خۆشەویستیم بۆ خوشك و برا لبنانییەكان و كوردەكان و خۆشحاڵ دەبم لە هەر شوێنێك كە بەسەربەخۆیی و بەخۆشیەوە كە كوردی لێ بێ ئاهەنگ بگێرم".

 

لەبارەی دیاریكردنی ئەم كاتە بۆ ئاهەنگەكە گوتی "هەمیشە كورد بێبەش بووە لە زۆر شت لەوانە چاوپێكەوتنی هونەرمەندەكانیان، بۆیە هەر كاتێك كە دەرفەت هەڵبكەوێ بۆ بینینیان ئەوە راناوەستین لەوەی نێزیك بین لێیان بەتایبەت لە بۆنەیەكی وەك یەكی ئایار و جەژنی كرێكارانی جیهان".

 

بەیرووت 2 ئایار/ مایۆ (ئاكانیوز)- و: شلێر باپیری