Share |

بەختیار عەلی خەڵاتی "نیلی زاكس"ی بەدەست هێنا

 

نووسەری گەورەی كوردستان بەختیار عەلی خەڵاتێكی ئەدەبی بە ناوی "نیلی زاكس" لە وڵاتی ئەڵمانیا وەك نوێنەری ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەست هێنا.

بەگوێرەی هەواڵێك لە پەڕەی فەرمیی بەختیار عەلی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی "نیلی زاكس" بۆ ساڵی ٢٠١٧ بە نووسەری گەورەی كورد بەختیار عەلی، وەك نوێنەری ئەدەبیاتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو، كە لەلایەن پارێزگاری دۆرتمۆندەوە پێشكەشی كرا.

ئەم خەڵاتە هەموو دوو ساڵ جارێک دەبەخشرێ بە باشترین نووسەری دووساڵە، کە لەلایەن چەندین رەخنەگری ئەڵمانیەوە هەڵدەبژێردرێ.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بەختیار عەلی جگە لە وەرگێرانی ڕۆمانەكانی بۆ سەر زمانی ئەڵمانی، بە بەردەوامییش لە ناوەندە ئەدەبیە ناودارەكانی ئەڵمانیا و نەمسا و سویسرا و وڵاتانی تری ئەورووپا، چالاكی هەبووە و كۆڕ و سمیناری بە زمانی ئەڵمانی پێشكەش كردووە، سەرباری وەرگرتنی چەندین خەڵاتی تری ئەدەبی ئەورووپی.

 

Basnews