له‌رِۆژانی 21 بۆ 25 نۆڤه‌مبه‌ر 2013، له شاری سلێمانی خۆشه‌ویست حه‌ڤده‌هه‌مین جار فێستیڤاڵی گه‌لاوێژی گرته‌خۆ و جارێكی تر نوسه‌ران و شاعیران و ئه‌دیبان و رِۆشنبیرانی كورد و عه‌ره‌ب و فارس بۆ یه‌كه‌مجار پۆلێك له پرۆفیسۆرو توێژه‌ری فه‌ره‌نسی به‌م فێستیڤاڵه ئاشنابوون.
سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی كوردی بۆ زانست و كلتور له پاریس وKESCC Paris ، پێشه‌كی به ناوی وه‌فدی به‌شداربووی فێستڤاڵ، سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی بنكه‌ی گه‌لاوێژ و د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌دو سامی هادی و هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری فێستیڤاڵ ده‌كه‌ین بۆ میوانداریتان.
له‌گه‌ڵ هاورِێم د.عادل باخه‌وان، ئه‌مساڵداوامان لێكرا، رِۆژی فیكری فه‌ره‌نسی له فێستیڤاڵی گه‌لاوێژدا رِێكبخه‌ین، ئه‌مه‌ش بوو به ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وه‌ی پردێك له‌نێوان كێڵگه‌ی رِۆشنبیری فه‌ره‌نسی و كێڵگه‌ی رِۆشنبیریی كوردستاندا دروستبكه‌ین و رِوبه‌ری دیكه بۆ گوفتوگۆی رِاسته‌وخۆ دروستبكه‌ین.
جیاوازی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ساڵی پێش‌و تر ئه‌وه بوو كه دیپلۆماسیه‌تی رِۆشنبیریی كوردستانیمان گواسته‌وه له شوناسی قوربانیه‌وه بۆ شوناسی ئه‌كته‌ری زیندوی به‌شدار و خاوه‌ن كارایی، پێمباشه لێره دا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئاماژه بۆ پێكهاته‌ی به‌شدارانی رِۆژی فیكری فه‌ره‌نسی بكه‌م، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بڵێم كه ئه‌و زانایانه‌ی له‌م رِۆژه‌دا به‌شدارن بریتی نین له چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یان مرۆڤ دۆسته‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌رِابردوودا ناسیومانن، مه‌به‌ستم میته‌رانیه‌كان و كوشنه‌ریه‌كانه كه كاری باشیان بۆ كوردستان كردوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له ئێستا و ئێره‌دا له قۆناغی په‌رِینه‌وه‌دایه، ئێمه پێویستمانه به دنیابینی تازه‌و ئه‌كته‌ری تازه‌و ئاستێكی تڕ له په‌یوه‌ندی و كاركردن هه‌یه، مه‌به‌ستم په‌رِینه‌وه‌یه له شوناسی قوربانیه‌وه بۆ شوناسی ئه‌كته‌ر.
ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌مانویست كه رِۆژی فه‌ره‌نسی به‌ته‌نها بۆ یه‌ك دیسیپلین ته‌رخانبكه‌ین، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه كۆنفرانسه‌كانیان پێشكه‌شكرد به‌ته‌نها بریتی نه‌بوون له یه‌ك كاتیگۆری زانستی، به‌ڵكو له‌چه‌ندین كاتیگۆڕی ئه‌وان وه‌ك چۆن سۆسیۆلۆگن، ئه‌واش ئیكۆنۆمیست، پۆلیتۆلۆگ، جیۆگراف و مێژونوسن، لێره‌وه ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڵێن زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ك و زانسته ئابوریه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه بونیه‌ی رِۆژی فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی فه‌ره‌نسیان له فێستیڤاڵ بنیات ناوه.
بۆ یه‌كه‌مجار ئێمه هه‌مو ده‌قه‌كانمان له خاوه‌ن كۆنفرانسه‌كان وه‌رگرت و له فه‌ره‌نسیه‌وه كردمان به كوردی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی د.باخه‌وان، ئه‌مه بۆ ئێمه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، چونكه گه‌ر تا دوێنێ له زمانی سێیه‌مه‌وه ده‌ستمان له فیكری فه‌ره‌نسی گیركردبوو، له‌م چركه‌ساته‌دا رِاسته‌وخۆ نه‌ك هه‌ر ده‌ستمان له ده‌قه فه‌ره‌نسیه‌كان گیربوو، به‌ڵكو توانیمان دیالۆگیشیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، چونكه ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری ئه‌م رِۆژه‌یان كرد، هه‌مان ئه‌و ئه‌كته‌ره زانستیه فه‌ره‌نسیانه‌ن كه له‌نێو كێڵگه‌ی زانستی فه‌ره‌نسیدا به‌رده‌وام زانست به‌رهه‌مده‌هێنن
ئومێده‌كه‌ین كه ئه‌م جۆره ئه‌زمونانه دوباره ببنه‌وه و كوردستان و فه‌ره‌نسا پێكه‌وه ببن به پردی گۆرِینه‌وه رِاسته‌وخۆی فیكره گه‌وره‌كان.
سه‌رۆكی KESCC Paris
د.لوئه‌ی جاف / پاریس
PUK