له‌م رۆژانه‌دا له ئاستانێ، پایته‌ختی كازاخیستان، كۆنفرانسی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ئاسیا و كازاخیستان به‌ڕێوه چوو، ئه‌مه‌ش به بۆنه‌ی ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌ی ئاستانێ كه بۆته پایته‌ختی ئه‌و ولێته. له كۆنفرانسه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی جڤاتی كورده‌كانی كازاخیستان (ئـ. لـ. توخژانۆڤ)
به‌ناوی سه‌رۆكی جڤاتهكهوه (نه‌زه‌ربایێڤ) پیرۆزبایی ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كازاخیستانی له چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار كرد و، مه‌دالیای ئاڵتووی پێشكه‌ش به شاعیر و رۆژنامه‌نووسی كورد (حه‌سه‌نی حاجی سلێمان) كرد. ئه‌و كه‌سایه‌تییه كورده، به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تی ئاشتی و برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی گه‌لانی كازاخیستانی كردووه، ئه‌و مه‌دالیایه‌ی پێشكه‌ش كراوه.
یه‌كێتی كوردانی نیشته‌جێی كازاخیستان (به‌ربانگ)، رایگه‌یاند كه به دڵ و گیان پیرۆزبایی له نووسه‌ر و ئه‌ندامی(PEN)ی كوردی نێوده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی حاجی سلێمان ده‌كات، كه له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لانی كازاخیستانهوه بۆته خاوه‌نی ئه‌و مه‌دالیایه، هه‌روه‌ها هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش و سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ده‌خوازن.
حه‌سه‌نی حاجی سلێمان له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كورده‌كانی یه‌كێكی كۆماره سه‌ربه‌خۆكاندا، ناوێكی نامۆ نییه و به خه‌باتكارێكی ناسراوی بواری شیعر، ئه‌ده‌ب، رۆژنامه‌نووسی، هونه‌ر و كو‌لتور ده‌زانرێت. له‌مێژه له‌لایه‌ن خوێندكاره كورده‌كان و روسه‌كانه‌وه ده‌ناسرێت.
حه‌سه‌نی حاجی سلێمان له به‌رواری 26/11/1951 له گوندی "تایتان"ی نزیك ئارارات – ئه‌رمه‌نستان – له‌دایك بووه. ته‌مه‌نی منداڵی ئه‌و شاعیره كورده له‌ناو گوڵ و سۆسن و مێرگی كوێستانه‌كانی ئه‌رمه‌نستان، له "ئه‌گریجه" و "قزڵ زیاره‌ت"دا ده‌رباز بووه. باوكی ئه‌و (ئهیلازی محێ) له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو و ده‌نگبێژێكی به‌ناوبانگ بووه. زیاتر چیرۆك، به‌سه‌رهات، كه‌لام و مه‌ته‌ڵی باوباپیرانی خۆی به شێوازی حه‌یران و لاوك ده‌وته‌وه.
كاتێك حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی چوار ساڵ بوو، باوكی كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌موو ئه‌ركی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی دایكی (فاتمه محه‌مه‌د). فاتمه خان زۆر به سه‌ختی پێنج منداڵ پێده‌گه‌یه‌نێت و ده‌یانخاته به‌ر خوێندن. دایكی حه‌سه‌ن ژنێكی زۆر زانا و تێگه‌یشتوو بوو. له‌ناو خه‌ڵكیشدا وه‌ك چیرۆكزانێكی لێهاتوو ده‌ناسرا.
فاتمه خان، هه‌ر له‌سه‌رده‌می منداڵی حه‌سه‌نی كوڕیه‌وه، به‌رده‌وام چیرۆك و حه‌یران و مه‌ته‌ڵی كوردی بۆ ده‌وته‌وه. یه‌كه‌م جار ئه‌و توانی حه‌ز و خولیای وێژه و ئه‌ده‌بی زاره‌كی له دڵی كوڕه‌كه‌یدا بچێنێت. حه‌سه‌نی حاجی سلێمان، ساڵی 1971 قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی له گوندی "شیرازلوو" ته‌واو ده‌كات. دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ناوه‌ندی و هه‌ر له هه‌مان ساڵدا، له یه‌ریڤان ده‌چێته زانكۆی پێداگۆژی و له به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی ئازه‌ریدا ده‌ست ده‌كات به خوێندن. ساڵی 1975 كه توانی خوێندنی بالێش له‌و زانكۆیه ته‌واو بكات، تاكو ساڵی 1988 هه‌ر له گوندی شیرازلوو وه‌ك مامۆستا وانه‌ی زمانی كوردی و ئازه‌ری ده‌ڵێته‌وه.
حه‌سه‌نی حاجی سلێمان، هه‌ر له سالێنی خوێندنی زانكۆدا ده‌ست ده‌كات به نووسینی چیرۆك و شیعر و به‌سه‌رهات و وتاری كوردی. به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی له‌و رۆژنامه و گۆڤارانه‌دا بلێو ده‌بوونه‌وه: ئه‌رمه‌نستان (رێیا تازه، ئه‌رمه‌نیا سۆڤێت، سۆڤێتی ئه‌رمه‌نستانی)، گۆڤاری وه‌ك (بارێكامۆیتون)، رۆژنامه و گۆڤاری كورده‌كانی روسیا (ئاخینا وه‌لێت، كوردستانا ئازا، ده‌نگێ كوردا، دۆستانی، ده‌نگێ ژنان، ده‌نگ و به‌حسێ كراسنۆدارێ)، هه‌روه‌ها رۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كانی توركیا (وه‌لێت، ئه‌سمه‌ر)، رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی كازاخیستان (كوردستان، ژیانا كورد، كاراڤان، كۆڤچێك، گۆریزۆنت، ئاسیا داویسی، كورد، نووبار، پرۆستۆر، دۆستیك – دروژبا. ساڵی 1988، ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ، له نێوان ئه‌رمه‌نییه‌كان و ئازه‌رییه‌كاندا شه‌ڕ هاته ئاراوه، كورده‌كان به ناچار له ئه‌رمه‌نستان كۆچ ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌نی حاجی سلێمان، ساڵی 1989 له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 30 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی كوردی موسڵمان، ده‌ربازی كۆماری سۆڤێتی پێشوو ده‌بن. به‌شێكیان، له ناویشیاندا بنه‌ماڵه‌ی حاجی سلێمان، له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان چوون بۆ كۆماری كازاخیستان و له ئاڵمات نیشته‌جێ بوون. ساڵی 1990 حه‌سه‌نی حاجی سلێمان له ئاڵمات ده‌بێته مامۆستای زمان و وێژه‌ی كوردی. تاكو ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی به‌رده‌وامه.
شاعیری هێژا، ساڵی 1991 ده‌بێته رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ی "كوردستان" و گۆڤاری "نووبار". له ساڵی 1998ه‌وه تاكو ئێستا هه‌ڵه‌چن و زمانه‌وانی رۆژنامه‌ی "كوردستان" (ئێستا رۆژنامه‌ی ژیانا كورد)ه.
ساڵی 1994 ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی رۆژنامه‌نووسانی كازاخیستان. ساڵی 2001 ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كازاخیستان. ساڵی 2005 ده‌بێته ئه‌ندامی(PEN)ی كوردی نێوده‌وڵه‌تی.
ساڵی 1993، له گوندی "ئاشی بولاك"ی سه‌ر به هه‌رێمی ئاڵمات، له‌گه‌ڵ ده‌نگبێژ و شاعیر (مه‌جید سلێمان) گرووپی شانۆ و سه‌ما داده‌مه‌زرێنن. له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌كته‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، خۆی له شانۆكاندا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
حه‌سه‌نی حاجی سلێمان، جگه له‌و بوارانه، وه‌رگێڕێكی ئه‌ده‌بی باشیشه. له زمانه‌كانی ئازه‌ری، ئه‌رمه‌نی و كازاخییهوه، چیرۆك و شیعر و په‌خشانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی كلاسیكی كازاخیدا، شیعره‌كانی "ئابای كونانبایێڤ"، "جامبول جابایێڤ"، "سه‌كێن سهیفوللین"، "ئیلیاس جانسوگورۆڤ"، "موقاخالی ماكاتایێڤ"و چه‌ند شاعیرێكی تری وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
شایه‌نی باسه، ئه‌و شاعیره كورده دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤێت، به‌تایبه‌ت ده‌یه‌ی 1990، زیاتر له دوو ساڵ، به بێ هاوكاری هیچ لایه‌نێك و خۆبه‌خشانه كاری ده‌كرد بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كان. ته‌نانه‌ت زۆر جار پاره‌ی هاتووچۆشی پێ نه‌بووه، كه‌چی بۆ ئه‌وه‌ی گۆڤاری "نووبار" نه‌وه‌ستێت، پارچه زه‌وییه‌كی خۆی له ئاڵمات ده‌فرۆشێت و خه‌رجی كاروباری گۆڤاره‌كه‌ی ده‌كات.
حه‌سه‌نی جاجی سلێمان تاكو ئێستا چه‌ندین جار هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری كۆنگره و كۆنفرانسه جۆراوجۆره‌كانی كردووه، به‌رهه‌مه‌كانی له بواری رووناكبیریی كوردییه‌وه زۆر به نرخ و هێژا ده‌زانرێت. ئه‌و كه‌سایه‌تییه كورده وێڕای هه‌موو گوشارێكی ده‌وڵه‌تی كازاخیستان، له ده‌یه‌ی 1990، هه‌رگیز له هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی لاینه‌داوه. به هۆی ئه‌و خۆڕاگری و دڵسۆزییه‌ی، سه‌رۆك كۆماری كازاخیستان به شایسته‌ی زانی كه مه‌دالیای ئاڵتوونی پێشكه‌ش بكات. له ناو رووناكبیره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌گشتی، جێگه‌ی رێز و پێزانینه. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكێشه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و شاعیر و ئه‌دیبه كورده ئه‌وه‌یه كه، تاكو ئێستا نه‌كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری هیچ حزب و ئایدیۆلۆژیایه‌ك، ته‌نانه‌ت له كوردستانیش. ئه‌و هه‌میشه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له پێناوی هه‌موو گه‌لان و به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردستان به گشتی به‌كار هێناوه.
جێگه‌ی ئاماژه، له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره كورده، تاكو ئێستا چه‌ندین تێز (به‌حس)ی دكتۆرا له زانكۆكانی كازاخیستان وه‌رگێراوه. له كازاخیستان زیاتر له 50 نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژین كه له رێگه‌ی حه‌سه‌نی حاجی سلێمانه‌وه ئه‌و نه‌ته‌وانه كوردیان ناسیوه. چیرۆكێكی به‌ناوبانگی ئه‌و شاعیره به‌ناوی "كه‌ڕ و كلوك" له كتێبـی ره‌سمی په‌روه‌رده‌ی مندالێنی كازاخیستاندا وه‌كو وانه كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت.
شاعیر و ئه‌دیب، حه‌سه‌نی حاجی سلێمان، له پێناوی ناساندنی كولتوری كوردی به كۆمه‌ڵگه‌ی كازاخیستان، به ده‌یان پێشانگای كتێب، گۆڤار و رۆژنامه‌ی كوردی كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها پێشانگای چێشت و خواردنی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌می ده‌ست و فلكلۆریشی كردۆته‌وه. حه‌سه‌نی حاجی سلێمان تاكو ئێستا سێ كتێبـی شیعری به ناوه‌كانی "حه‌سره‌تا وه‌لێت، دلێ من، ئاخینا دێ" و كتێبێكی چیرۆكی به ناوی "رییا ئه‌مر" بلێو كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ند كورته رۆمانێكیشی بلێو كردۆته‌وه به ناوه‌كانی "ده‌ردێ گونده‌كی، د گه‌لیێ زیلادا، درامای شێخ سه‌عید و شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی، داستانی دایكی من، ئه‌مرێ د ناڤا تێكۆشینێ ده و وه‌لێت گازی من دكه".
ستایلی به‌رهه‌م و كاره‌كانی حه‌سه‌نی حاجی سلێمان زۆر ستایلێكی به‌رفراوان و ره‌نگاوڕه‌نگه. بابه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی زۆر جیاوازن: شیعری حه‌زین، ولێتپارێزی، خۆشه‌ویستی و ئه‌وین، نه‌ریتی عه‌شایه‌ری، نه‌خش و نیگاره‌كانی سروشت، برایه‌تی گه‌لان. بیر و رامانی ئه‌و شاعیره كورده زۆر قووڵن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مرۆڤ ده‌توانێت به باشی لێی تێبگات. به گشتی به‌رهه‌مه‌كانی له رووی بابه‌ت و ستایله‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێش و جیاوازن. زۆرن ئه‌وانه‌ی كه شایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره هێژایه هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌نده.
حه‌سه‌ن، گه‌ل و ولێتی خۆی زۆر خۆش ده‌وێت. ئه‌و شاعیره به هۆی بنده‌ستی، كۆیلایه‌تی، گه‌ل و نیشتمان، ناهه‌قی و زۆرداری خه‌فه‌ت ده‌خوات و هاوار و ناڵه‌ی ده‌گاته ئاسمان، داوای یارمه‌تی له هه‌موو جیهان ده‌كات. شاعیر له شیعری "من ئه‌و ده‌رده به‌كێ بڵێم؟"دا به‌مجۆره باسی ئێش و ئازاره‌كانی خۆی ده‌كات:
"خرا كرن گوند و باژار
وان ئه‌م هێشتن هێسیر-هه‌ژار
مێتن خوینا مهیا نه‌ژار
ئه‌ز ڤی ده‌ردی كێ ره بێژم؟!
جگه له‌م شیعره، شیعره به‌ناوبانگه‌كانی دیكه‌ی حه‌سه‌نی حاجی سلێمان بریتین له: "چیاكانی ئێمه"، "پاكیزهر"، "بۆ برا كازاخهكانم" كه هه‌مووی سه‌باره‌ت به حه‌سره‌تی خاك و نیشتمان و بانگه‌وازه بۆ برایه‌تی گه‌لان.