Share |

کچە کوردێک دەبێتە باشترین رۆژنامەنووسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نەوەیەکی رۆشنبیری ناسراوی کورد جەمال عیرفان وەک باشترین راگەیاندنکار لە وڵاتی میسر خەڵات دەکرێ.

شەونم عادل کە ھونەرمەند و راگەیاندنکارە و نەوەی رۆشنبیری ناسراوی کورد جەمال عیرفانە، سەبارەت بە خەڵاتکردنەکەی لە لێدوانێکی تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند ’بانگێشت کرابووم بۆ ئامادەبوون لە فێستیڤاڵێک بەناوی (ھەزار لێھاتووی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست) کە لە وڵاتی میسر بەڕێوەدەچێت و وەک ئافرەتێکی کورد و راگەیاندنکارێکی سەربەخۆ کە بۆ یەکەمین جار بەشداری ئەو فێستیڤاڵە دەکات خەڵاتی باشترین راگەیاندنکارم پێدەبەخشرێت’ گوتیشی ’شانازی بە کورد بوونی خۆمەوە دەکەم’.

شەونم عادل لەچەندین ناوەند و ئاژانسی جیا جیا کاری راگەیاندنی کردووە و ھەروەھا وەک ئەکتەریش بەشداری فیلمێکی سینەمایی کردووە و لە ئێستادا لە شاری لەندەنی وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە و لەو وڵاتە کاری راگەیاندن دەکەن.

روناکبیر و سیاسەتمەدار جەمال عیرفان کوڕی مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا رەسوڵی کاژاوی-یە. ساڵی 1881 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە قوتابخانەی روشدیەی عەسکەری، خوێندویەتی و  بۆ درێژەدان بە خوێندن چۆتە شاری بەغدا و پاشان لە ئەستەنبوڵ کۆلێژی عەسکەری تەواوکردوە و پاشان گەڕاوەتەوە کوردستان و ماوەیەکیش بەڕێوەبەری ناحیەی (مەرگە) بووە.لە 12 ی کانونی یەکەمی ساڵی 1922 لەلایەن دەستێکی نادیارەوە، تیرۆر کرا.

 

)باسنیوز) شۆڕش محەمەد