Share |

"کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" له ناو ١٥ فیلمی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ریی جیهاندا

ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی"

 

فیلمی سینەمایی "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له ناو ١٥ فیلمی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ریی دژیی شه‌ڕ له جیهاندایه.

 

فیلمی سینەمایی کوردیی "کیسەڵەکانیش دەفڕن"له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری به ‌ئه‌زموونی کورد "به‌همه‌ن قوبادی"کە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە  100فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و زیاتر له 50خەڵاتی جیهانی بۆ کوردستان بەدەستهێناوە و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای کوردستان و ئێران، بەمدوایانە له لایه‌ن ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی "موڤی وێب" Moviewebله وڵاتی ئه‌مه‌ریکا له ناوی ١٥ فیلمی دژیی شه‌ڕ له جیهاندا ئاماژه‌ی پێکراوه که له ناو فیلمه‌ جه‌نگییه‌کانی دنیادا سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌رن.

 

له وتارێکدا که له لایه‌ن "فێدریکۆ فۆزان" Federico Furzanله ماڵپه‌ڕی سینه‌مایی "موڤی وێب" Moviewebنووسراوه، هاتووه: فیلمه‌ جه‌نگییه‌کان، وردبین بن یان نا؛ هه‌میشه باشترین ڕێگایه‌ک بوون بۆ ده‌رچوونی ئه‌و بینه‌رانه‌ی که به شوێن خوڵقاندنی ڕاستییه‌کانی ڕابردوودان. ئه‌گه‌ر بتوانن قانعکه‌ر بن و سه‌فه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێک له گیرۆده‌بوونی توندوتیژین، به شێوه‌ی وێنه‌ ده‌ربێنن، ته‌نانه‌ت پێویستیش ناکات که به پێی چیرۆکه ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه بن تاکوو سه‌رنجی بینه‌ران بۆلای خۆیان ڕابکێشن.

 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م وتاره‌دا هاتووه: به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مووی ئه‌مانه، فیلمه‌ جه‌نگییه‌کانیش ده‌توانن باس و خواستی تایبه‌تیان له‌سه‌ر بێت. ئه‌م ده‌مه‌قاڵه‌یه زۆر جار به‌ده‌ر له‌و بابه‌تانه‌یه که له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما پیشان ده‌درێت، چونکه ئیمکانی هه‌یه مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به چۆنییه‌تی و چلۆنی ساز کردنی ئه‌م فیلمانه له ئارادا بێت. لێره‌دا ناوی ١٥ فیلمی دژیی جه‌نگیی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ریی جیهان ده‌بینن:

 

ناویی ئه‌و ١٥ فیلمه سینه‌ماییه‌ی لیستی ماڵپه‌ڕیی "موڤی وێب" Moviewebبریتین له:

 

١- "سه‌رکه‌وتنی ئیراده"Triumph of the Willله ده‌رهێنانی "لێنی ڕیفێنشتاڵ" Leni Riefenstahl  به‌رهه‌می ساڵی ١٩٣٥

٢- "ڕاویی گه‌وه‌زن" The Deer Hunterله ده‌رهێنانی "مایکێل چیمینۆ" Michael Ciminoبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٧٨

٣- "لیستی شیندلێر" Schindler’s Listله ده‌رهێنانی "ستیون سپیلبێرگ" Steven Spielbergبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٩٣

٤- "باڵنده‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ" The Painted Birdله ده‌رهێنانی "واسلاڤ مارهۆڵ" Václav Marhoulبه‌رهه‌می ساڵی ٢٠١٩

٥- "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" Turtles Can Flyله ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" Bahman Ghobadiبه‌رهه‌می ساڵی ٢٠٠٤

٦- "بوونه‌وه‌رانی بێ وڵات" Beasts of No Nationله ده‌رهێنانی "کرای جۆجی فۆکۆناگا" Cary Joji Fukunagaبه‌رهه‌می ساڵی ٢٠١٥

٧- "شه‌ڕیی ناوخۆ" Civil Warله ده‌رهێنانی "ئالێکس گاڕله‌ند" Alex Garlandبه‌رهه‌می ساڵی ٢٠٢٤

٨- "یاریی شه‌ڕ" The War Gameله ده‌رهێنانی "پیتێر واتکینز" Peter Watkinsبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٦٦

٩- "گۆڕی ئه‌و کرمانه‌ی که له شه‌ودا ده‌دره‌وشێنه‌وه" Grave of the Firefliesله ده‌رهێنانی "ئیسۆئا تاکاهاتا" Isao Takahataبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٨

١٠- "وه‌ره‌ و ببینه" Come and Seeله ده‌رهێنانی "ئێلێم کلیمۆڤ" Elem Klimovبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٥

١١- "پیاوانی پشت هه‌تاو" Men Behind the Sunله ده‌رهێنانی "مۆ تۆن‌فی" Mou Tun-feiبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٨

١٢- "ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕ" Casualties of Warله ده‌رهێنانی "بڕایان دی پاڵما" Brian De Palmaبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٩

١٣- "بابه‌ته‌کان" Threadsله ده‌رهێنانی "مایک جه‌کسۆن" Mick Jacksonبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٤

١٤- "ئێستا کۆتایی دنیا" Apocalypse Nowله ده‌رهێنانی "فڕانسیس فۆرد کۆپۆلا" Francis Ford Coppolaبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٧٩

١٥- "ڕزگارکردنی سه‌رباز ڕایان" Saving Private Ryanله ده‌رهێنانی "ستیون سپیلبێرگ" Steven Spielbergبه‌رهه‌می ساڵی ١٩٩٨.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

https://movieweb.com/most-controversial-war-movies/

 

 

 

مەنسوور جیهانی