ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی جوتمه ه، یازدەهەمین فێستیڤاڵی کورتەچیرۆکی کوردی کۆتایی هات، فێستیڤاڵەکە لە ١١ی جوتمه هىدەستیپێکرد و لەژێر دروشمی “قامیشلۆ، بەشداریکردن لە چیرۆکەکاندا” لە باخچەی خوێندنەوە لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو. لە فێستیڤاڵەکەدا ٢١ نووسەر بە ژن و پیاو بەشدارییان کرد.
لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی سەرجەم بەشداربووان بەخشرا. هەروەها گۆرانیبێژ سێربێست خێلیل بە گۆرانییەکانی بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد. هەروەها لیژنەی هەڵسەنگاندن کە لە چوار کەس پێکهاتبوو خەڵات کرا و خەڵات بەسەر سێ چیرۆکی براوەی یەکەمدا دابەشکرا.
لە ئەنجامی ئەو پێشبڕکێیەدا، لوسین ئەلهیسن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. پلەی دووەم لە نێوان لێمیس میحمەد و ئاراس قاسمدا هاوبەش بوو. ڕێوان ئۆسۆ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
هەروەها لە چالاکییەکانی ڕۆژی کۆتاییدا بەشداربووان چیرۆکەکانیان دەخوێندەوە. ئەم چیرۆکانە بە ناونیشانی:
*کوردستان یوسف، بەناونیشانی “ئەستێرەیەک لەسەر لاپەڕەیەکی سپی”
* سیلتانێ ئیتۆ، بەناونیشانی “پیاوێکی هاوسەردارم خۆشدەویست”
* لێمیس محێمد، بەناونیشانی “ئەو شاخەی ناوی خۆی دەزانی”
* سەلاح سێدە، بەناونیشانی “مەعریفەی قوتابخانە.”