Share |

عەدنان کەریم گوڵە نازدارەکەی بڵاو دەکاتەوە

 

 

کارەکانی نوێترین ئەلبوومی گۆرانیبێژی ناسراو عەدنان کەریم کۆتایی هاتووە، بڕیاروایە چەند رۆژێک بەر لە هاتنی جەژنی رەمەزان، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا بڵاو بکرێتەوە.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ئەلبوومە نوێیەکەی عەدنان کەریم دەست ئاژانسی پەیامنێر کەوتووە، ئەلبوومەکە لەژێر ناوی "گوڵی نازدار"ـەو لە نۆ تراکی گۆرانی پێکهاتووە، لە ئێستادا زۆرینەی کارەکانی کۆتایی پێهاتووە و پێش هاتنی جەژنی رەمەزان بڵاو دەکرێتەوە.

عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە، خەڵکی دێی ژاژڵەی سەر بەناوچەی شارباژێڕە، لە شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی ھونەری گەشەی سەندووە.

ساڵی ١٩٨٥ بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی جێھێشتو‌وە و ئێستا لە سوید نیشتەجێیە.

خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانییە، دواترینیشیان بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی "بادەی گوڵ رەنگ" بوو کە سەرجەم بەرهەمەکان  بریتی بووک لە مەقام و لە ماوەی رابردوودا بڵاو کرایەوە.

 

(PNA)زیرەک عەبدولڕەحمان/ پ. ف