Share |

میهرەجانی شیعری کوردی بۆ شاعیرانی کوردستانی گەورە

بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەر لە ڕانیە سەنتەری هاوبەشیی لوڕ لەدرێژەی کارو چالاکیەکانماندا و بۆ یەکەمینجار( میهرەجانی شیعری کوردی بۆ شاعیرانی کوردستانی گەورە) سازدەکەین، لە ڕۆژانی (٩،٨،٧/١١/٢٠١٣ )

لە هۆڵی (٥)ی ئازار لە شاری ڕانیە. کەتێیدا(٥٠)پەنجا شاعیر لەهەرچوار پارچەی کوردستانەوە بەشداری دەکەن ، بە جلو بەرگی تایبەتی ناوچەی خۆیان و ئەوزاراوەیەی کەلەدەڤەرەکەیان پێێ دەدوێن، هەڵبەستەکانیان دەخوێننەوە، جگەلەوەش چەندین شاعیری بەئەزمون وەک میوانی میهرەجان دەقی شیعری پێشکەش بە ئامادەبوان دەکەن. لەگەڵ ئەوانەشدا میهرەجان چەندین بڕگەی هونەری وکللتوری و فەرهەنگی لە خۆدەگرێت ، لەچەشنی کۆنسێرتی گۆرانی و مۆزیکی ڕەسەنی کوردی بەزاراوەجیاجیاکانی زمانی کوردی و چەندین تابلۆی هەڵپەڕکێی کوردەواری،هاوکات هەریەک لەم پێشانگەیانە دەکرێتەوە و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن( پیشانگەی کتێب، پیشانگەی شێوەکاری،پیشانگەی کەلەپور و ئیشی دەستی خۆماڵی کۆمەڵەی هەرەوەزی دەست ڕەنگینەکانی سلێمانی) .

 

٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٥٩٧١٦

Sirwanjalal977@yahoo.com

 hozanmihrecan@hotmail.com