به به‌شداری زیاتر له 122 میوانی بیانی و عیراقی و ناوخۆیی و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌دیب و شاعیر و نوسه‌رو روناكبیر، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی باڵای ئاماده‌كاری فێستیڤاڵ،
ئازاد جندیانی نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری عیراق و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌عات 10 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-11 له‌ژێر دروشمی (جیاوازییه‌كان له تریفه‌ی گه‌لاوێژدا ده‌دره‌وشێنه‌وه)، شانزه‌یه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د سه‌رۆكی بنكه‌ی گه‌لاوێژ سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان و به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵ به PUKmediaی راگه‌یاند:
لەمیانی مەراسیمی دەستپێكردنی كارەكانی فێستیڤاڵ، ئازاد جندیانی نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری عیراق وتاری سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: په‌یامی هه‌مووتان یه‌كه، كه په‌یامی ئازادی بۆ هه‌مووان، برایه‌تی بۆ هه‌مووان، ژیان ویستی و ژیان دۆستییه، كۆبوونه‌وه‌شتان له كوردستان بۆ فێستیڤاڵ، شێلگیری ئاماده‌كارو هه‌ڵسوڕێنه‌رانی له‌سه‌ر ئه‌م ژووانه ساڵانه‌یه‌ی داهێنان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان له كوردستان، هه‌روه‌ها له عیراقیشدا، لایه‌نگیری بێ چه‌ندوچوونی پێكه‌وه‌ژیانی ئاسووده‌و ئاشتییانه‌و دۆستانه‌ی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و ئایین و مه‌زهه‌به‌كانه.
گه‌لی كوردستان له‌مێژوو دوور‌و درێژیدا قوربانی ده‌ستی پێشلێكارانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ بووه، ئه‌مڕۆ پتر له هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی خۆسه‌لماندن و ده‌رخستنی ناسنامه‌ی مرۆڤانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆی پێ ببه‌خشرێت، بۆیه ئه‌ركێكی تری ئێوه‌ی داهێنه‌ران و نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی جیاجیای ناوچه‌كه كاركردن و تێكۆشانه بۆ رێگرتن له خۆدووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژوو و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌موو كوردستاندا هاتووه.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی وتاره‌كه كلیكی ئێره بكه:
دواتر جه‌مال عه‌بدول وه‌زیری پێشووتری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: شاری سلێمانی به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵكه‌وته تایبه‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی، لای مێژوونووس و خۆرهه‌ڵاتناس و گه‌ڕیده ئه‌وروپاییه‌كان بایه‌خێكی تایبه‌تی و مێژوویی و كه‌لتوری خۆی هه‌بووه.
شارێك كه خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كی زۆر بێت و هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی داهێنان و چاكسازی و نوێسازی و گۆڕانكاری و جوانكاری و ده‌ستپێشخه‌ری و قوربانیدان و رێچكه‌شكێنی و رێبه‌ری بێت، ئایا ره‌وانییه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك راستی و مافێكی مێژووكردی خۆی، میدالیای پایته‌ختی رووناكبیری هه‌رێمی كوردستانی بكات به به‌رۆكیدا.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی وتاره‌كه‌ی جه‌مال عه‌بدول كلیكی ئێره بكه:
پاشان لە وتەیەكدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه به زووترین كات پڕۆژه‌بڕیاری ناساندنی سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری په‌سه‌ندبكات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشيگه‌یاند: له كابینه‌ی پێنج‌دا له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیرییه‌وه داوامان لێكرا كه سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری بناسێندرێت، دواتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی خه‌ڵكی سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه پڕۆژه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد تا سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان بناسێندرێت، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه پشتگیریمان لێ‌كرد.
راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه بڕیاری ناساندنی سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی سلێمانی كۆده‌بینه‌وه‌و چی پێویست بۆیان دابین ده‌كه‌ین و هاوكاريیان ده‌بین.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كلیكی ئێره بكه:
پاشان مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی باڵای ئاماده‌كاری فێستیڤاڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: غه‌درێك له سلێمانی كرا كه زووتر نه‌كراوه به پایته‌ختی رۆشنبیری، له دوای راپه‌ڕینه‌وه باس له به پایته‌ختكردنی سلێمانی كراوه‌و چه‌ندینجار ئه‌و داوایه كراوه‌و تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
وتیشی: ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه چیتر نابێت ئه‌م داوایه دوابخرێت و دواخستنی ده‌بێته‌هۆی نیگه‌رانی و خرۆشانی ناوچه‌یی، بۆیه پێویسته له دوو مانگی ئاینده‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كاندا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
PUKmedia 2012-11-15 14:15:43