Share |

هونه‌رمه‌ندى میسرى عادل ئیمام له‌ هه‌ولێره‌

هونه‌رمه‌ندى میسرى  عادل ئیمام له‌ هه‌ولێره‌

هونه‌رمه‌ندى میسرى عادل ئیمام به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر و بڕیاره‌ چه‌ند رۆژێك بمێنێته‌وه‌.

 

به‌پێى زانیارى (رووداو) هونه‌رمه‌ند میسرى عادل ئیمام، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتوووه‌ته‌ شارى هه‌ولێر و بڕیاره‌ مه‌راسیمێكى رێزلێنانى بۆ رێكبخرێ.

 

رێزلێنانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌هۆى دوایین كاره‌ هونه‌رییه‌كانیه‌تى له‌وانه‌ش زنجیره‌ دراماى (ناجى عطالله) كه‌ به‌شێك له‌ دیمه‌نه‌كانى له‌ شارى هه‌ولێر وێنه‌ى گیرابوون. له‌و درامایه‌دا عادل ئیمام باسى باندێكى قاچاخچى ده‌كات، كه‌ به‌ پاسپۆرتى ساخته‌وه‌ له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه‌ سه‌فه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووه‌ جێى ناڕه‌زایى به‌رپرسانى ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌..

 

عادل ئیمام، له‌لایه‌ن د.روشدى سه‌عید، خاوه‌نى گروپى كۆمپانیاكانى عادل المتحده‌ بانگهێشتى شارى هه‌ولێر كراوه‌. و بڕیاره‌ تاوه‌كو 8ى ئه‌و مانگه‌ له‌ شارى هه‌ولێر بمێنێته‌وه‌.

 

رووداو-هه‌ولێر