Share |

وێنەی وێنەگرێکی کورد وەك یەکێك لە باشترین وێنەکانی ساڵ هەڵبژێردرا

محمد مەعسووم سوور وێنەگری کوردی باکووری کوردستان، یەکێك بوو لەو ناو ۱۰۰ وێنەیەی بوون بە باشترین وێنەی ساڵ.

وێنەکان کە وێنەگر لە باخچەکانی هەڤسەلێ گرتوویەتی، لە رووسیا و لە پێشبڕکێی نێونەتەوی وێنەکانی 35AWARDS دا یەکێك بوو لەو ١٠٠ وێنەیەی بوون بە باشترین وێنەکانی ساڵی ٢٠٢١.

ئەو وێنانەی محمد معسووم سووریش کە لە چیای نەمرودی گرتوویەتی، سەری ساڵ لە بەریتانیا یەکێك بوو لەو ٤٠ وێنە مێژووییەی کە باشترین وێنەی شوێنە مێژووییەکان بوو.

پێشبڕکێی 35AWARDSماوەی حەوت ساڵە لە رووسیا بەردەوامە و بە یەکێک لە پێشبڕکێێە نێونەتەوەییە گەورەکانە بۆ وێنەگرتن.

ئەمساڵ لە ٢٣ بەش دا ١٢٤ هەزار و ٨٠٠ وێنەگر بە ٤٧٠ هەزار و ٥٠٠ وێنەوە بەشدارییان تێدا کرد .

هونەرمەند معسووم سوور لە لایەن فیدراسیونی نێونەتەوی وێنەگری ناسراو بە FIAPیەوە نازناوی " هونەرمەندی بێ هەڵەی" پێ بەخشراوە، لەهەمان کات دا ئەندامی کۆمەڵەی وێنەکانی ئەمریکا PSA یە و چەند خەڵاتێکی دیکەی نێودەوڵەتیشی وەرگرتووە.