Share |

پەخشی لۆکالێ زارۆ تیڤی دەستی پێکرد

بەمەبەستی خزمەتگەیاندن بە منداڵانی کوردستان, ئەمڕۆ لەھەرێمی کوردستان پەخشی زارۆ تیڤی بەشێوەی لۆکاڵی دەستی پێکرد.

بەرێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری ھەڵگورد جندیانی, گوتی: ئامانجمان لەکردنەوەی ئەم کەناڵە، خزمەتگەیاندن و پەروەردەکردنی منداڵانی کوردستانە بەو شێوەو سیستمەی کە حکومەت دایدەڕێژێت، گرنگی ئەم کەناڵەش لەوەدایە کە زارۆتیڤی کەناڵێکی خزمەتگوزاری منداڵانەیە و قازانج نەویستە.

لەبارەی گرەنتی مانەوەی زارۆتیڤیش بۆ خزەمەتکردنی منداڵانی کوردستان، جندیانی دڵسۆزی کارمەندانی زارۆتیڤی و پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانی بە پێویستزانی.

زارۆ تیڤی کەناڵێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتی منداڵانی کوردستان دامەزراوەو لە ئێستاشدا لەسەر سیستمی دیجیتاڵ بۆ ناو ھەرێمی کوردستان پەخشی دەستپێکرد، واش بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکیدا لەسەر مانگەکانی دەستکردی ھۆتبێرد و نایلسات و تورکسات بەخشەکانی بڵاوبکاتەوە، و بارەگە سارەکییەکەی زارۆتیڤیش لە شاری ھەولێرە.

 

سەعید عەبدوڵا / س . س

  (PNA)