Share |

چالاكیه‌كانى ده‌زگاى سه‌ما- كۆمه‌ڵه‌ى فین

 

 

ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى فین بۆ چاودیَرى مندالاَن

 

1-به‌چاودیَرى به‌ریَز : خسرۆ گۆران جیَگرى پاریَزگارى موێل به‌رپرسى لقى چوارده‌ى پارتى دیمكوكراتى كوردستان رِۆژى 11/5/2006 ده‌ست كرا به‌ كردنه‌وه‌ى له‌شارۆچكه‌ى بعشیقه‌ سه‌ربه‌پاریَزگاى موێل .باره‌گاى كۆمه‌ڵه‌ى فین ى رۆشنبیرى و یارمه‌تى مناڵ كراوه‌ . كه‌سه‌رپه‌رشكارى ئیدارى كۆمه‌ڵه‌ لیلى نورى عبداڵ وه‌له‌چاوپیَكه‌وتنیَكدا بۆ سایتى (سما كورد) گوتى : كۆمه‌ڵه‌ى فین بریتیته‌ به‌كورتى دایكیَكى به‌وه‌فابۆ هه‌موو منداڵیَكى بىَ باوك . وه‌چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌موو منداڵیَكى نه‌خۆش . ودڵ خۆشه‌ به‌یارمه‌تیدانى مناڵى بىَ باوك و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ده‌ناڵیَنن به‌نه‌خۆشى دریَژ خایه‌ن.

له‌وه‌لاَمدا له‌پرسیارى ئه‌وه‌ى بۆچى باره‌گاكه‌تان له‌شارۆچكه‌ى بعشیقه‌كردوه‌

به‌ریَز خاتوولیلى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى فین ووتى ،له‌به‌رئه‌وه‌ى بارى ئاسایشى پاریَزگاى موێل باش نیه‌ ، به‌لام شارۆچكه‌ىبعشیقه‌ نزیكه‌ له‌هه‌مووان له‌دهۆك و موێل وه‌پیَك هاتووه‌ له‌تیَكه‌لاَوى جیاواز له‌ ئاینه‌كان .؟ تیایدا موسڵمان له‌ته‌ك یه‌زیدى،هه‌روه‌ها سوپاس سایتى (سما كورد)ده‌كه‌م وه‌ ته‌مه‌ناى سه‌ركه‌تن بۆ ده‌زگاى (سما)وه‌ یامه‌تى ده‌رانى وه‌ك ( حاجى عارف ره‌مه‌زان ) وه‌ هه‌موو خیَخوازانى ترده‌خوازم ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا سوپاسى شاندى لقى هه‌ولیَرى ده‌زگاى سه‌ما ده‌كه‌م، كه‌ به‌ژداریان كرد له‌ ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌كه‌مان.وه‌ هه‌روه‌هاش له‌ لاش له‌ بعشیقه‌ وه‌ دیاریه‌كى ده‌سته‌ گوڵ پیشكه‌ش كرا به‌ كۆمه‌له‌ى ( فین). كۆمه‌له‌ى فین پیَك هاتووه‌ بۆ یارمه‌تیدانى گولاَنى ئاسكى كوردستان .

 

 

2-به‌شدارى كردنى شاندى ده‌زگاى ( سه‌ما) لقى هه‌ولیَر به‌ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى هۆشیارى ى( تاك) له‌ به‌روارى ( 8/5/2006 ) ئامانجه‌ سه‌نته‌ر بۆ هۆشیارى مرۆڤى كوردستان و كردنه‌وه‌ى بیرر و جىَ به‌ جىَ كردنى له‌ كار و كردارى رۆژانه‌ى و پیَشكه‌وتنى له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردستانى و رۆیشتنى له‌گه‌ڵ ئه‌و پیَشكه‌وتنه‌ى كه‌ له‌ جیهانى ئیَستادایه‌ .

وه‌ شایانى باسه‌ به‌رَیَز : ته‌حسین خالید سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵیَك كورِ كچى گه‌نج له‌ ده‌سته‌ى گشتى سوورن له‌ سه‌ر كاركردن بۆ دوارۆژیَكى گه‌ش

3- به‌ژدارى كردنى ده‌زگاى هونه‌رى به‌رِیَز سلیَمان محمد كرد له‌ ڤیستیڤاڵى (المدى ) رۆشنبیرى وه‌ به‌ ئاماده‌ بوونى هه‌موو كاركردن و كارمه‌ندانى ڤیستیڤال وه‌ به‌ یارمه‌تى سمینارى ئاواز له‌ رۆژنامه‌وانى عیَراقى كه‌ به‌ریَز مامۆستا ( عماد خفاجى ) سه‌رپه‌رشتى ده‌كات له‌ مه‌و به‌ر نه‌گه‌یشت بووه‌ به‌ راگه‌یاند ن و رۆژنامه‌وانانى كورد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى و به‌ره‌و پیَش چوونى راگه‌یاندن و رۆشنبیرى عیَراقى وه‌ كه‌ ( سلیَمان كرو ) ئاشان بوو به‌ ئه‌م به‌ریَزانه‌ وه‌ ررونى كرده‌وه‌ رۆلى رۆشنبیرانى و رۆژنامه‌ نوسانى كورد وه‌ پیَكه‌وه‌ نوسانى ئغاوازى رۆشنبیرى عه‌ره‌بى عیَراقى له‌ ته‌ك یه‌ك .

4- بۆ رۆژى دواتر به‌ریَز رۆژنامه‌ نوس سلیَمان محمد كرو له‌ ڤیستیڤالى به‌درخان جه‌ژنى رۆژنامه‌وانى كوردى په‌یامیَك به‌ ناوى په‌نابه‌رانى كورد بۆ ولاته‌كه‌یان ( سوریا) نارد به‌ ناوى ( په‌یامیَكى په‌خشان ئامیَز بۆ ولاتى سوریا ) كه‌ تیَیدا واقعى چه‌وساوه‌ى گه‌لى سوریا به‌ گشتى گه‌لى كورد به‌ تایبه‌تى خرابووه‌ روو . له‌ ژیَر چه‌ترى سیاسه‌تى ته‌ماعكارانه‌ و سته‌مكارانه‌ كه‌ رژیَمى سورى پیاده‌ى ده‌كات ، له‌ به‌كار هیَنالنى هه‌موو هۆكاریَك بقۆ بىَ ده‌نگ كردنى ده‌نگجى زولاڵى نیشتیمان له‌وانه‌ رۆژنامه‌و كۆرِ و كۆمه‌ڵه‌ رۆشنبیریه‌ن كوردیه‌كان كه‌ داواى ره‌واى مافى گه‌لى كورد ده‌كه‌ن له‌ سوریا و دژى بنبرِكردنى ئه‌م راگه‌یاندانه‌ن كه‌ چلاَكى رۆشنبیرى به‌ شیَوه‌یه‌كى نهیَنى ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك وه‌ك تیرۆى شیَخ محمود مه‌عشوق خه‌زنه‌وى و پیاده‌ كردنى شیَوازى تیرۆرستى له‌ زیندان و به‌ندیخانه‌ نهیَنیه‌كاندا .

5- رۆژى شه‌ممه‌ 6/5/2006 رادیۆى حیزبى زه‌حمه‌ت كیَشانى كوردستان له‌ به‌رنامه‌یه‌كى رۆشنبیرى هه‌فتانه‌ى میواندارى هه‌ر له‌ یه‌ك له‌ به‌ریَزان ( به‌هجه‌ت به‌شیر ،) به‌پرسى لقى كوردستان ده‌زگاى سه‌ما بۆ رۆشنیبرى و هونه‌رى و ( سلیَمان محمد ) رۆژنامه‌ نوسى كوردى سورى له‌ باره‌ى رۆلى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌كانى كوردستان به‌ گ

شتى بزوتنه‌وه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ گوردستانى رۆژ ئاوا به‌ تایبه‌تى له‌ دروست كردنى نه‌وه‌یه‌كى هۆشیار و شارستانى كوردى كه‌ هه‌لبه‌ته‌ له‌گه‌ڵ پیَشكه‌وتنى شارستانیه‌تى تازه‌ى جیهان باسى لیوه‌ كراوه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر چۆنیه‌تى رگار كردنى ساڵى كورد له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردى له‌ هه‌ر جۆره‌ كۆیله‌تى و ره‌گه‌ز په‌رستى و كه‌ دژى پارچه‌كانى ترى كوردستان ده‌ینویَنىَ .