Share |

کوردێک خەڵاتی ئەمساڵی تۆخۆلسکیی وەرگرت

ئەنجومەنی قەڵەمی سوید خەڵاتی ئەمساڵی تۆخۆلسکیی پێشکەش کرد بە نووسەر، خەباتکاری مافی مرۆڤ و پارێزەری کورد محەررەم ئەربەی.

 

ئەم نووسەرە پاش وتاردانێک لە پەرلەمانی سوید لە ساڵی ٢٠٠٩دا لایەن حوکوومەتی تورکیاوە گیرا و حوکمی چوار ساڵ و نیو زیندانی بۆبڕایەوە. محەررەم ئەربەی ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە دێتە سوید و لە کۆنفرانسێکدا بەم بۆنەوە بەشداردەبێ. خەڵاتەکەش دوو ڕۆژ دواتر لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە بینای ئا.بێ.ئێفی ستۆکهۆڵم وەردەگرێ.

 

جێی باسە کە ساڵی ١٩٨٨یش شاعیری کۆچکردووی کورد شێرکۆ بێکەس و ساڵی ٢٠٠٠ ڕۆماننووسی کوردی ڕۆژئاوا سەلیم بەرەکات ئەم خەڵاتەیان لە ئەنجومەنی قەڵەمی سوید وەرگرتبوو.

 

 

- بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید